Buğrahan Ayhan
28 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2025
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە، لە ناوچەی گارا لە باکووری عێراق دوو تیرۆریستی پەکەکە و، لە ناوچەکانی قەڵغانی فورات و کانی ئاشتیی لە باکووری سووریا ١٣ تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە لە چالاکی خراون.
لەو بارەیەوە، وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: "تیرۆریستان لە هەرکوێیەک بن ئامانجمان ئەوێیە. سوپای قارەمانی تورکیامان لە ناوچەی گارا لە باکووری عێراق دوو تیرۆریستی پەکەکە و، لە ناوچەی قەڵغانی فورات و کانی ئاشتیی لە باکووری سووریا ١٣ تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەی لە چالاکی خست. ئۆپەراسیۆنەکانمان پێداگرانە و بەخێرایی بەردەوام دەبن بۆ لەناوبردنی تیرۆر لە سەرچاوەکەیدا".