Zehra Aydın Turapoğlu
25 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە چالاکی خستنی نۆ تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەی راگەیاند کە هەشتیان لە ناوچەی کانی ئاشتی و یەکێکیان لە ناوچەی قەڵغانی فورات بوون و لە ئامادەکاریدا بوون بۆ ئەنجامدانی پەلامار.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی راگەیەنراوێکی بڵاویکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە بەپێداگرییەوە بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە ''کۆماندۆکانمان کە هەموو جۆرە رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر دژبە هێرشی تیرۆریستان، نۆ تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەیان لە چالاکی خستووە کە هەشتیان لە ناوچەی کانی ئاشتی و یەکێکیان لە ناوچەی قەڵغانی فورات بوون و لە ئامادەکاریدا بوون بۆ ئەنجامدانی پەلامار''.