Aykut Karadağ
25 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2021
کابول - AA
دوای ئەوەی تاڵیبان کابول پایتەختی ئەفغانستانی کۆنترۆڵ کرد، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حامید کارزای جموجۆڵێکی زۆری بەخۆوە بینی و ئەمڕۆش فڕۆکەکانی رووسیا لە بەشی فڕۆکەوانیی مەدەنی فڕۆکەخانەکە نیشتنەوە.
بەرواری ٣١ی ئاب کە ئەمریکا و تاڵیبان وەک دوایین وادە دیارییان کردووە بۆ گواستنەوەکان لە ئەفغانستان، لەگەڵ ئەوەی ماوەیەکی کەمی ماوە بۆ ئەو وادەیە کارەکانی نێو فڕۆکەخانە درێژەیان هەیە.
لە دوای کۆنترۆڵکردنی کابول لەلایەن تاڵیبانەوە ئەو هاووڵاتییە ئەفغانستانیانەی و کارمەندانی بیانی نێو وڵاتەکە کە دەیانەوێت ئەو وڵاتە جێبهێڵن لە دوای تەواوبوونی کارەکانی پاسپۆرت بە فڕۆکە دەگواسترێنەوە.
لەو چوارچێوەیەشدا، بەیانی ئەمڕۆ سێ فڕۆکەی ستراتیجیی گواستنەوەی جۆری İl-76 MDی سەربە هێزەکانی ئاسمانیی رووسیا و فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری جۆری İlyuşin İl-62 لە بەشی فڕۆکەوانیی مەدەنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حامید کارزای نیشتنەوە.
هاوکات لەگەڵ فڕۆکەکاندا کارمەندانی رووسیی چووبوون بۆ کابول بەمەبەستی بەڕێکردنی کارەکانی گواستنەوە.
لەم نێوەندەدا، وەزارەتی بەرگریی رووسیا بڵاویکردەوە کە بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین، ئەمڕۆ ٥٠٠ هاووڵاتی رووسیا، ئۆکراینا، تاجیکستان، قرغیزستان و ئۆزبەکستان بە چوار فڕۆکە لە ئەفغانستانەوە دەگواسترێنەوە.