Betül Yürük
16 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2021
نیویۆرک - AA
بەمەبەستی هاوکاربوون لە گواستنەوەی کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کابول، واشنتۆن هەزار سەربازی دیکە رەوانەی ئەفغانستان دەکات.
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رەزامەندی نیشان دا لەسەر ناردنی هەزار سەربازی دیکە بۆ ئەفغانستان بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە گواستنەوەی کارمەندانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی کە بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی کابول لەلایەن تاڵیبانەوە درێژەی هەیە.
یەکەکانی ئەمریکا کە رەوانەی کابول کراون و ژمارەیان نزیکەی پێنج هەزار سەرباز دەبێت، هاوکار دەبن لە گواستنەوەی ئەو ئەفغانستانیانەی کە بە درێژایی ٢٠ ساڵ هاوکاری سەربازانی ئەمریکیان کردووە.
سەرلەنوێ ناردنی هەزاران سەرباز بۆ ئەفغانستان لەلایەن ئیدارەی جۆ بایدن-ەوە، لای راگەیاندنی ئەمریکا بەوە لێکدرایەوە کە رەوشی ئەمنیی وڵاتەکە لەوپەڕی مەترسیدایە.