Bilal Güler
22 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2022
كابوڵ - AA
بوومەلەرزەیەک بهگوڕی ٥،٩ پله ئهفغانستانی ههژاند، کە ناوەندەکەی ویلایەتی هۆست بوو.
ناوهندی لێكۆڵینهوهی زهویناسیی ئهمریكا (USGS)، سەرەتا گوڕی بوومەلەرزەکەی بە ٦،١ پلە بڵاوکردەوە، پاشان بڵاویکردەوە کە گوڕەکەی ٥،٩ بووە.
ئاماژە بەوەیش کرا کە ناوەندی بوومەلەرزەکە خۆرهەڵاتی ئهفغانستان بووە و له دووری ٤٦ کیلۆمهتری باشووری خۆرئاوا لە ویلایەتی هۆست روویداوە کە لە سەر سنووری پاکستانە.
بوومەلەرزەکە کە کاتژمێر ٠١:٢٤ بهكاتی ناوخۆی ئهفغانستان روویداوه، لە کابوڵی پایتەخت و شارەکانی دەوروبەر و ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان و شارەکانی نزیک سنوور هەستی پێ کراوە.
هەروەها باس لەوە کراوە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر روویداوە.
بەرپرسانی ئەفغانستان تا ئێستا هیچ زانیارییهكی فەڕمیان لهبارهی زیانی گیانی و مادی بوومەلەرزەکە بڵاونەکردووەتەوە.