ئەردۆغان: "ئەگەر تا ئەیلوول ناوچەی ئارام دروست نەکرێت ئەوا رێگای خۆمان دەگرینەبەر"
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لەگەڵ ئەمریکا: "ئێمە کاتێک ئامانجمان ئەوەیە کە لانەی تیرۆر لە ناوچەکەدا بە تەواوی لەناوببەین، ئەوان خەریکی ئەوەن کە ئێمە لە ھەمان زەمین لەگەڵ رێکخراوانی تیرۆریستی ئیدارە بکەن".
Ankara
ماڵاتیا - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لەگەڵ ئەمریکا رایگەیاند: "ئێمە کاتێک ئامانجمان ئەوەیە کە لانەی تیرۆر لە ناوچەکەدا بە تەواوی لەناوببەین، ئەوان خەریکی ئەوەن کە ئێمە لە ھەمان زەمین لەگەڵ رێکخراوانی تیرۆریستی ئیدارە بکەن".
سەرکۆماری تورکیا بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆمەڵە پڕۆژەیەک لە گۆڕەپانی ١٥ی تەمووزی شاری ماڵاتیا کرد و گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا رایگەیاند: "ئەم کارە بە فڕینی ٣-٥ ھێلیکۆپتەر، دەورییەی ٥-١٠ ئۆتۆمبێل و ھەبوونی چەند سەد سەربازێک لە ناوچەکەدا نابێت. پێویستە بە شێوەیەکی کرداریی ئارامی لە شارەکان و گوندەوارەکان دەستەبەر بکەین بۆ نیشتەجێکردنی یەک ملیۆن کەس".