Ayşe Şensoy Boztepe
16 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە بە هەماهەنگیی سوپا و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (MiT) ئەنجام درا، سێ تیرۆریستی پەکەکە لە باکووری عێراق دۆزرانەوە و لە چالاکی خران.
لەو بارەیەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە ''تیرۆریستان هەڵاتنیان بۆ نییە. سێ تیرۆریستی پەکەکە کە لە ئەنجامی کاری هەماهەنگیی سوپا و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (MiT) لە ناوچەی هەفتانین باکووری عێراق دەستنیشان کران لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا لە چالاکی خران. تیرۆریستان دەچنە هەر پەناگەیەکەوە با بچن دەیاندۆزینەوە و لەناویان دەبەین''.