Zana Natık Kerem
22 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2017
بەغدا ــ AA
رێكخراوی یونیسێف سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری ئەوە دەدات كە ٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار منداڵ لە لایەن گرووپە چەكدارەكانەوە هەڕەشەی بە چەكداركردنیان لەسەرە.
لە راپۆرتێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوی كردووەتەوە، رێكخراوەكە ئاماژەی بەوە دا كە بە هۆی كەمی وەبەرهێنان لە بواری فێرکردن، ٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار منداڵ لە عێراق هەڕەشەی بە چەكداركردنیان لەسەرە لە لایەن گرووپە چەكدارەكانەوە.
رێكخرای یونیسێف راشیگەیاندووە ئەگەر وەبەرهێنان لە كەرتی فێرکردن لە عێراق، جێبەجێ نەكرێت ئەوە ئایندەیەكی مەترسیدار چاوەڕوانی ئەو منداڵانە دەكات.
رێكخراوی ناوبراو ئاشكراشی كردووە كە بڕە پارەیەكی زۆر لە بواری وەبەرهێنان لە كەرتی فێرکردندا لە عێراق بەهەدەر چووە. بۆ نموونە لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٤ ــ ٢٠١٥، یەك ملیار دۆلار بۆ دروستكردنی قوتابخانە بە هەدەر دراوە.
یونیسێف دووپاتشیكردەوە كە نیوەی قوتابخانەكان لە عێراق پێویستیان بە نۆژەنكردنەوەی خێرا هەیە.
هاوكات بەڕێوەبەری هەرێمی رێكخراوی یونیسێف لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، غیرت كابیلیری رایگەیاند كە منداڵان لە عێراق بە دەست رەوشێكی دژوارو سەخت دەناڵنێن بێ ئەوەی هەلەیەكی یەكسانیان بۆ خوێندنێكی باش دەست بكەوێت كە ئەوەش وا دەكات ژیانی ئەو منداڵانە بكەوێتە مەترسییەوە و گوتی: "ئێمە باس لە لەناوچوونی نەویەكی تەواو لە منداڵان دەكەین".
ناوبراو جەختیكردەوە كە گرنگە سەرجەم ئەو پێداویستیانە بۆ منداڵن لە عێراق دابین بكرێت كە بۆ فێرکردن و خوێندن پێویستیانە چی لە ئاستی خوێندنی باش بێت یان پێداویستییەكانی قوتابخانە.