Fuat Kabakcı
09 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره – AA
وەزیری دەرەوەی چین، ڤانگ یی رایگەیاند كه په‌یوه‌ندییه‌كانی چین-ئه‌مریكا له‌وه‌ته‌ی دروستبووه تا ئێستا رووبه‌ڕووی جددیترین تاقیكردنه‌وه بووه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه پێویسته حكوومه‌تی واشنتۆن تێگه‌یشتنێكی ''بێ لایه‌ن و خوێن ساردی'' به‌رامبه‌ر چین دروست بكات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، ڤانگ یی له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه بۆ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌مریكا دواوه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی چین-ئه‌مریكا كردووه.
ڤانگ یی گوتی: ''په‌یوه‌ندییه‌كانی چین-ئه‌مریكا له دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێستا رووبه‌ڕووی جددیترین تاقیكردنه‌وه بووه‌ته‌وه''.
باسی له‌وه‌یش كرد كه هه‌ندێک سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مریكا به‌هۆی پێشینهبڕیاری ئایدۆلۆجییه‌وه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان چین له ركابه‌ره‌وه بكه‌نه دوژمن و رێگری ده‌كه‌ن له گه‌شه‌سه‌ندنی چین و پێشوه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ڤانگ یی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌رهێنانی په‌یوه‌ندییه‌كانی چین-ئه‌مریكا له‌و پشێویه و گێڕانه‌وه‌ی بۆسه‌ر رێڕه‌وی خۆی ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لانی هه‌ردوو وڵات، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی هەیە به داهاتووی هاوبه‌شیی جیهانه‌وه و گوتی: ''پێویسته ئه‌مریكا تێگه‌یشتنێكی زیاتر بێ لایه‌ن و خوێن سارد به‌رامبه‌ر چین بنیات بنێت، ده‌بێت سیاسه‌تی به‌رامبه‌ر چین به شێوه‌یه‌كی گونجاوتر بنیات بنێته‌وه''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر رێگای راست، پێویسته هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی دیالۆگ بكرێنه‌وه و چالاك بكرێن، دانوستان بكرێت له‌سه‌ر لیستی ئه‌و كاره به‌رامبه‌ریانه‌ی ده‌كرێن له‌گه‌ڵ ئه‌وەیشدا هاریكاریی دژبه په‌تاكه چڕبكرێته‌وه.
ڤانگ یی باسی له‌وه كرد كه چین لاسایی وڵاتانی بیانیی نه‌كردووه‌ته‌وه و مۆدێلی ئیداره‌ی خۆیشی هه‌نارده نه‌كردووه و گوتی: ''چین نابێته ئه‌مریكایه‌كی دیكه''.