Zana Natık Kerem
07 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2023
هەولێر – AA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئانالێنا بێیەربۆک سهردانی بەغدا و هەولێر دهكات و لە میانیدا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، بەسەردانێک دەگاتە بەغدا و لە میانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن و سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سوودانی و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی عێراق کۆدەبێتەوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی دیدار و کۆبوونەوەکانی نێوان ئانالێنا بێیەربۆک و بەرپرسانی عێراق، پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و بەرلین تاوتوێ دەکرێت، هەروەها گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی رەخساندنی دهرفهتی هاوبهش له سهرجهم بوارهكاندا به تایبهتیش له بواری وزه و وهبهرهێناندا.
چاوەڕان دەکرێت کە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئانالێنا بێیەربۆک دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا، سەردانی هەولێر بکات و لە میانیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
ئەڵمانیا لەچوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش بەڕابەرایەتی ئەمریکا، ٥٠٠ سەرباز و راوێژكاری سەربازیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە کە ئەرکیان راهێنان و مەشق پێکردنە بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە.