جيهان

وەزیری بەرگریی ڤێنزوێلا: "بە هه‌ر نرخێك بێت پارێزگاری له‌ وڵات دەكه‌ین"

Sinan Doğan  | 18.12.2025 - نوێکردنەوە : 18.12.2025
وەزیری بەرگریی ڤێنزوێلا: "بە هه‌ر نرخێك بێت پارێزگاری له‌ وڵات دەكه‌ین"

Bolivar

بۆگۆتا - AA

وەزیری بەرگریی ڤێنزوێلا، ڤلادیمێر پادرینۆ لۆپێز سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری حکوومەتی ئەمریکا بۆ ڕێگریی كردن له‌ هەموو ئەو تانکەرانەی دەچنە وڵاتەکەیان و لێی دەردەچن، ڕایگەیاند: "بە هه‌ر نرخێك بێت پارێزگاری له‌ وڵات دەكه‌ین".

لە لێدوانێكیدا بۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فه‌ڕمی وڵاته‌كه‌ی VTV، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد کە هێزە چەکدارە نیشتمانییەکان هەموو مافە ڕەواکانی ڤێنزوێلا لە ئاسمان و دەریادا دەپارێزن.

لە وەڵامی لێدوانه‌كانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە ڤێنزوێلای کردە ئامانج، لۆپێز ڕایگەیاند: "باسی ئەو وڵاتەی ئەمریکای باکوور و سەرۆکه‌كه‌ی دەکەم، بە هەر نرخێک بێت یەکپارچەیی نیشتمان دەپارێزین".

لۆپێز باسی له‌وه‌ کرد کە فەرمانی ڕێگریی کردن لە تانکەرە نەوتییەکانی ڤێنزوێلا پێشێلکردنی ئاشکرای جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە و، گوتی: "له‌به‌رئه‌مه‌ ئەو هەنگاوانە هێرشێکی ئاشکران و ئەمە بۆ هەموو جیهان ڕادەگەیەنین. دەبێت ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە فرەلایەنەکان بیر لەوە بکەنەوە و دژی ئەم هەڵوێستە شەڕانگێزە ناعەقڵانییە هه‌ڵوێست وه‌ربگرن کە نەک تەنیا ڤێنزوێلا، بەڵکو تەواوی ناوچەی ئەمریکای لاتین و کاریبی و سەقامگیریی وزەی جیهان دەخاتە مەترسییەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن