جيهان

هەڕەشەی ترەمپ لە ڤێنزوێلا: "مافەکانمان له‌ باره‌ی نەوت دەوێتەوە"

Hakan Çopur  | 18.12.2025 - نوێکردنەوە : 18.12.2025
هەڕەشەی ترەمپ لە ڤێنزوێلا: "مافەکانمان له‌ باره‌ی نەوت دەوێتەوە"

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد کە ڤێنزوێلا مافەکانی وزە و نەوتی ئەمریکای بە شێوەیەکی "نایاسایی" وەرگرتووە و، ڕایگه‌یاند: "ئەوانەمان دەوێتەوە".

لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە فڕۆکەخانەی جۆینت بەیس ئەندروس، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، هەڵسەنگاندنی بۆ زیادبوونی گوشارەکانی وڵاته‌كه‌ی لەسەر ڤێنزوێلا کرد.

ترەمپ هۆشداری دایە ڤێنزوێلا کە ڕێگە نادەن ئەو شتانە بکەن کە نابێت ئه‌نجامیان بده‌ن و، گوتی: "هەموو مافەکانی وزەیان له‌ده‌ست سه‌ندین. ماوەیەک لەمەوبەر هەموو نەوتی ئێمەیان بە شێوەیەکی نایاسایی وەرگرت".

ترەمپ ئاماژەی بەوە كرد ئه‌و کۆمپانیا ئەمریکییانه‌ی لە کەرتی نەوتی ڤێنزوێلادا کاریان دەکرد، دەرکراون و، گوتی: "مافەکانمان له‌ باره‌ی نەوت و هەموو شتێکمان کە هەیە بردیان، ئیدی ناتوانن ئەمە بکەن. ئێمە ئەوانەمان دەوێتەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın