Islam Doğru,Başar Bayatlı
30 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2025
نیویۆرک ــ AA
وەزیری بەرگریی ئەمریکا، پیت ھێگسێت کە ئیدارەی ئێستای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ، پاڵپشتی تەواو لە ئیسرائیل دەکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی سەر ئاستی ھەرێمیی.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، جۆن ئۆلیۆت لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پیت ھێگسێت پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یسرائیل کاتز ئەنجامداوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پیت ھێگسێت جەختی کردووەتەوە لەسەر پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ھەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وەزیری بەرگریی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئیدارەی ئێستای وڵاتەکەی بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ پاڵپشتی تەواو لە ئیسرائیل دەکات لە بەرگرییکردن لە خۆی و ڕایگەیاندووە: "ئیسرائیل ھاوپەیمانییەکی گرنگی ئەمریکایە لە ناوچەکە".
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە پیت ھێگسێت لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پابەندبوونی ئەمریکا بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل، بەتایبەتیش لە بواری سەربازیی و ئەمنییدا دووپات کردووەتەوە.