Zana Natık Kerem
30 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2025
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی میسر، مستەفا مەدبولی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا کە لە میانیدا ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق تاوتوێ دەکات.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، مستەفا مەدبولی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە بەغدا.
ڕاشیگەیاندووە کە سەرۆکوەزیرانی میسر بە گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، لەلایەن وەزیری بازرگانیی عێراق، ئەسیر داوود غرێری پێشوازی لێکراوە.
چاوەڕان دەکرێت سەرۆکوەزیرانی میسر، مستەفا مەدبولی لە میانی سەردانەکەی بەغدا بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببێتەوە.