وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا خستنەخوارەوەی ١٠٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینای ڕاگەیاند
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا: "١٠٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینامان لە ئاسمانی مۆسکوی پایتەخت و ژمارەیەک ناوچەی دیکەی وڵاتەکەمان، خستووەتەخوارەوە".

Moskova
مۆسکۆ ــ AA
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا خستنەخوارەوەی ١٠٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن سوپای ئۆکراینا ئاراستەکرابوون، ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە شەوی ڕابردوو، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا، ١٠٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینای خستووەتەخوارەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە سێ لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە ئاسمانی مۆسکۆ، چواری دیکە لە تاتارستان، دوو دیکە لە ناوچەی لێنینگرا و یەکێکی دیکە لە ناوچەی سمۆلێنسک و ئەوانەی دیکە لە ناوچە سنوورییەکان، خراونەتە خوارەوە.