Kasım İler
13 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2020
واشنتۆن – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ كه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌نێوان حكوومه‌تی ئه‌فغانستان و بزووتنەوەی تاڵیبان له میانی دانوستانه‌كانی ئاشتیدا له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ره، جگه له شاندی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی نووسینگه‌ی كاروباری سیاسیی بزووتنەوەی تاڵیبان، مه‌لا براده‌ر و شاندی یاوه‌ری كۆبووه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كالی براون له راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌ك رووداوێكی "مێژوویی" له‌قه‌ڵه‌م دا بۆ ده‌ست پێ كردن به دانوستانه‌كان به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به جه‌نگ.
کالی براون تیشكیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تره‌مپ داوای له سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان كردووه كه دانوستانه‌كان بكه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ ئاگربه‌ستێكی یه‌كجاره‌كی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگای سیاسی.