Muhammet İkbal Arslan,Kasım İleri
13 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2020
نیكۆسیا/واشنتۆن – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیداره‌ی رومی قوبرسی باشوور (قوبرسی یۆنان)، رایگه‌یاند "ده‌بێت وڵاتانی ناوچه‌كه به رێگای دیپلۆماتی و ئاشتییانه كێشه‌كانی نێوانیان له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌كانی وزه و سنووره ده‌ریاییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه له میدیاكانی ئه‌مریكا و قوبرسی یۆنان بڵاو كراونه‌ته‌وه، مایک پۆمپیۆ له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیداره‌ی رومی قوبرسی باشوور، نیكۆس ئانستاسیادێس كۆبووه‌ته‌وه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی رومی قوبرسی باشوور، نیكۆس كریستۆدۆولیدێس به‌شدار بووه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ دوای كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند كه گرژییه‌كان كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ر ناكه‌ن و گوتی: "ئه‌مریكا به‌قوڵی نیگه‌رانه له چالاكییه‌كانی توركیا لە رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست. كۆماری قوبرس مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سوود له سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی ببینێت به سه‌رچاوه‌كانی هایدرۆكاربۆنیشهوه له ناوچه‌ی ده‌وردراوی ئابووری خۆیشییه‌وه".
مایک پۆمپیۆ له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، گوتی: "ده‌بێت وڵاتانی ناوچه‌كه به رێگای دیپلۆماتی و ئاشتییانه كێشه‌كانی نێوانیان له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌كانی وزه و سنووره ده‌ریاییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".