Sarp Özer,Ömer Tuğrul Çam
18 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2022
بڕۆكسڵ – AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكرایناوه رایگه‌یاند "داواكاری هاوبه‌شی هه‌موومان ئه‌وه‌یه كێشه‌كان له رێگای دیپلۆماتی و دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن. بۆ ئێمه سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی گورجستان و ئۆكراینا گرنگه. وه‌ك سهركۆمار(ی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) ئاماژه‌ی پێ دا توركیا ئه‌وه‌ی له توانایدابێت هاوشێوه‌ی رابردوو ده‌یكات بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ، خولوسی ئاكار له‌گه‌ڵ میدیاكاران كۆبووه و له باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا.
ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سوپای توركیا له لایه‌كه‌وه ئاسایشی سنوور ده‌پارێزێت و له‌لایه دیكه‌وه پێداگیرانه به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بێته‌وه گوتی: "هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له تواناماندا بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین بۆ پشتیوانیكردن له وڵاتانی دۆست و برای وه‌ك لیبیا و ئازه‌ربایجان له دۆزه رهواكانیاندا".
خولوسی ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه دا كه گرژییه‌كانی نێوان ئۆكراینا و رووسیا بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی له لای ئه‌وان و وڵاتانی په‌یوه‌ندیدار و وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ و گوتی: "داواكاری هاوبه‌شی هه‌موومان ئه‌وه‌یه كێشه‌كان له رێگای دیپلۆماتی و دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن. بۆ ئێمه سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی گورجستان و ئۆكراینا گرنگه. وه‌ك سهركۆمار(ی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) ئاماژه‌ی پێ دا توركیا ئه‌وه‌ی له توانایدابێت هاوشێوه‌ی رابردوو ده‌یكات بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان".
ئاكار جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یه‌په‌گه و فه‌تۆ هیچ جیاوازییه‌كیان نییه له‌گه‌ڵ داعش، ئه‌لقاعیده و په‌كه‌كه و ئه‌وان به‌ره‌نگاری هه‌موو جۆره تیرۆرێك ده‌بنه‌وه، داوای هه‌ماهه‌نگی زیاتر ده‌كه‌ن له هاوپه‌یمانه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه جگه له سكرتێری گشتیی ناتۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی چه‌ندین وڵات كۆبووه‌ته‌وه له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ناتۆدا.
ئاكار جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه توركیا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژی لكاندنی كریمیا بووه به رووسیاوه و ئه‌وان پشتیوانی له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكراینا ده‌كه‌ن و گوتی: "به‌پێویستی ده‌زانین خۆ به‌دوور بگیرێت له‌و شتانه‌ی ده‌بنه هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان. وه‌ك توركیا به سه‌رۆكایه‌تی سهركۆمار ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت له رووی سیاسی، مرۆیی و یاسایی ئه‌نجاممان داوه و به‌رده‌وامیش ده‌بین لێی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان".
له وه‌ڵامی رۆژنامه‌وانێكدا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هاوتا یۆنانییه‌كه‌ی له كاتێكدا په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ یۆنان گرژن، ئاكار گوتی: "له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی یۆنان، نیكۆلاس پاناگیۆتۆپۆولۆس كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر باش و سوودبه‌خشمان ئه‌نجام دا. كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باش بوو. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختم له بانگهێشتكردنی شاندی یۆنان كرده‌وه به گه‌ڕی چواره‌می دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ زیادكردنی متمانه كه له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه ده‌چێت".
خولوسی ئاكار جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه توركیا له‌و باوه‌ڕه دایه كێشه‌كان به رێگای دیالۆگ و به رێگایه‌كی ئاشتییانه له میانی په‌یوه‌ندییه هاوسێیه‌كان و باش له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن و به پشتبه‌ستن به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، گوتی:
"راستە جیاوازیمان هەیە، بەڵام دەڵێین با پێکەوە کۆببینەوە و گفتوگۆیان لەسەر بکەین. ئامانجمان سوود وەرگرتنی ئاشتیانە و یاساییانەی لایەنەکانە لە سامانەکانی ناوچەکە. چەندین جار ئەمەمان دووپات کردوەتەوە. دەڵێین با سامانەکانی ناو دەریای ئیجە و دەریای ناوەڕاست بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش بکەین. دەمانەوێت ئەوانیش هەڵوێستێکی هاوشێوەیان هەبێت. بەڵام وێڕای هەموو نیەتپاکییەکانمان، بەداخەوە ئەوان بەپێچەوانەوە ئێمەوە بەردەوامن لە هەڵوێستی توند و لێدوانی هاندەر بۆ توندوتیژی. لەم بارەیەوە یاسای نێودەوڵەتی و رێککەوتننامەی دوولایەنەمان هەیە. ئێوە ناتوانن پەیمانی لۆزان و پەیمانی پاریس، پشتگوێ بخەن. ئێوە واژۆتان لەسەر ئەم پەیمانانە کردوە، بەڵام تەنها ئەو بەندانەی جێبەجێ دەکەن کە خۆتان دەتانەوێت، ئەو بەندانەشی کە ناتانەوێت پشتگوێی دەخەن و جێبەجێی ناکەن. بەڵام جیهان ئاوا ناچێت بەڕێوە".
خولوسی ئاکار، باسی لەوەش کرد کە لە لێدوانی بەشێکی سیاسەتمەدارەکانی یۆنان‌دا، هەڵوێستێکی چاوچنۆکانە بەدیدەکرێت و هەوڵدەدرێت جۆرێک لە هەڕەشە لەسەر تورکیا دروست بکرێت، گوتیشی: "یۆنان هەوڵی خۆپڕچەک کردن دەدات، ئێمەش ئەم هەوڵانە بە 'هەوڵی بێهودە' ناودەبەین. تەنانەت یۆنانییە ژیرەکانیش هەمان رای ئێمەیان هەیە. لە کاتێکدا کە ئەم هەموو کێشە ئابوورییە هەن، بەکارهێنانی توانا و داهاتەکانی گەلی یۆنان بۆ خۆپڕچەک کردن، پێش هەموو کەس گەلی ئەو وڵاتەی نیگەران کردوە".