Talha Yavuz
18 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2022
کیڤ
هێزە سەربازییەکانی ئۆکراینا، ئەوەیان ئاشکرا کرد کە لە ناوچەی دۆنباس، گروپە جوداخوازەکانی لایەنگری رووسیا، ٦٠ جار ئاگربەستیان پێشێل کردوە و بەو هۆیەوە دوو سەربازی ئۆکراینی و دوو هاووڵاتی مەدەنی بریندار بوون.
لەوبارەیەشەوە هێزە سەربازییەکانی ئۆکراینا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە دوێنێ گروپەکانی لایەنگری رووسیا لە ناوچەی دۆنباس ٦٠ جار ئاگربەستیان شکاندووە.
باس لەوەش کراوە کە بەهۆی دەستڕێژی گوللەی ئەو گروپانەوە دوو سەربازی ئۆکراینی و دوو هاووڵاتی مەدەنی بریندار بوون، لەکۆی هەموو شکاندنی ئاگربەستەکانی دوێنێ، ٤٣ دانەیان لەڕێی بەکارهێنانی ئەو چەکانەوە بوون کە لە پەیمانی مینسکدا، قەدەغە کراون.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە لەمڕۆشدا ئەو گروپانە شەش جار ئاگربەستەکەیان پێشێل کردوە.