Mohamad Misto,Ethem Emre Özcan
18 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2022
دێرازۆر/ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای ئه‌مریكا كه به‌رده‌وامه له مه‌شق و راهێنانی چه‌كداری به رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له سووریا، له پارێزگای دێرازۆر به‌رده‌وامه له مانۆڕی چه‌كداری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان به ده‌ست گه‌یشتوون به‌یانیی ئه‌مڕۆ سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌ستیان كردووه به مانۆڕی چه‌كداری هاوبه‌ش له ناوچه‌ی پیشه‌سازی له بیابانی ئه‌بو حهشهب كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای دێرازۆر.
له مانۆڕه هاوبه‌شه‌كه‌دا فڕۆكه‌ی جه‌نگی، هه‌لیكۆپته‌ر و ژماره‌یه‌ك تانك و ئۆتۆمبێلی گولله‌نه‌بڕ به‌كار هێندراون.
ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی رێكخراوی تیرۆریستی داعش‌یش به‌شدارییان له مانۆڕه‌كه‌دا كرد.
له میانی مانۆڕه‌كه‌دا مه‌شق و راهێنانی ئاراسته‌كردنی گوللههاوان، گولله‌تۆپ و مووشه‌كی دژه‌تانك به تیرۆریستان ده‌كرێت.
سه‌ربازانی ئه‌مریكا له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢١ له هه‌مان ناوچه مانۆڕی سه‌ربازی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ئه‌نجام دا.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ٢٠١٥ه‌وه تاكوو ئێستا مه‌شق و راهێنانیان به هه‌زاران تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كردووه.