Hemın Othman Mohammed
16 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2016
دوای رزگاركردنی شارۆچکەی منبج باکووری سووریا له ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستی داعش، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه عه‌ره‌به‌كان له شارۆچكه‌كه‌دا ده‌مێننه‌وه و كورده‌كانیش به‌ڵێنیان داوه ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌لیزابێس ترودو باسی له‌و هه‌نگاوانه كرد كه دوای رزگاركردنی شارۆچكه‌ی منبجی سەربە پارێزگای حەلەب باكووری سووریا ده‌یگرنه‌به‌ر.
ترودو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی رۆڵیان هه‌بووە له رزگاركردنی شارۆچكه‌كه له ده‌ستی داعش خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه‌ن و گوتی: "عه‌ره‌به‌كان ده‌جه‌نگن بۆ ئه‌وه‌ی خانووه‌كانیان له‌ده‌ست داعش رزگار بكه‌ن".
گوتیشی: "كورده‌كان له‌ناو هێزه‌كانی سووریای دیموكراتدا رۆڵێكی گرنگیان هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا دڵنیاییمان له سه‌ركرده كورده‌كان وه‌رگرتووه كه دوای پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له تیرۆریستان دانیشتوانی عه‌ره‌بی شارۆچكه‌كه بپارێزن و ئاوه‌دانی بكه‌نه‌وه".
ترودو باسی له گرنگی ستراتیجی ناوچه‌كه كرد و گوتی: "رزگاركردنی منبج رێگای په‌یوه‌ندی داعش ده‌بڕێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ی له عێراق و سووریا كۆنترۆڵی كردوون، لێره‌وه جه‌نگاوه‌ر، پاره و پێداویستییه‌كانی ده‌گواسته‌وه. رزگاركردنی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ دابڕینی ره‌ققە و پاككردنه‌وه‌ی سووریا له داعش".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ترودو، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له‌سه‌ر توركیا ئۆپه‌راسیۆنی منبج-یان ئه‌نجام داوه و، هه‌روه‌ها له مارع هاوكاری هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیان كردووه.