Meiramgul Kussainova
20 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2022
ئاستانا - AA
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پێشوەختە لە کازاخستان دەستی پێ کرد و شەش بەربژێر کە سەرکۆماری کازاخستان، جۆمەرت تۆکایەڤ'یشیان لەنێودایە لە کێبڕکێدان بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە.
ئەمڕۆ، دەنگدەرانی کازاخستان بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێ کە ماوەی حەوت ساڵ لە ئەرکەکانی بەردەوام دەبێت، روو لە بنکەکانی دەنگدان دەکەن.
بەم پێیە لە کۆی زیاتر لە ١٩ ملیۆن هاووڵاتیی ١١ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار و ٤٨٥ دەنگدەر لەسەر زیاتر لە ١٠ هەزار سندوق دەنگ دەدەن.
شەش بەربژێر کە سەرکۆماری کازاخستان، جۆمەرت تۆکایەڤ'یشیان لەنێودایە لە کێبڕکێدان بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە.
ئەوەی بووەتە مایەی سەرنج لە هەڵبژاردنەکەی ئەم جارەدا، دوو ژن خۆیان بەربژێر کردووە بۆ پۆستی سەرکۆمار.
پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ی بەیانی دەستی پێ کردووە و کاتژمێر ٢٠:٠٠ کۆتایی دێت.