Muhammet Ali Kemal
23 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2016
مووسڵ - AA
لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەستیان بەهێرشەکانیان بۆ سەر چەکدارانی رێکخرای تیرۆرریستیی داعش لە میحوەری باشیک کردەوە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لەباشیکەوە رایگەیاند لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵدا سەرلەبەریانی ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەمیحوەری باشیک لەهەریەک لە چیای باشیک و ناوەرانەوە هێرشەکانیان بۆ سەر داعش بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەی باشیک دەستپێکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد ژمارەیەک لەپیشمەرگەکانی پارتی ئازادیی کوردستان (کە پارتێکی ئۆپۆزیۆنی ئێرانە) لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدارن لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەدا.
لە لێدوانێکیشدا جێگری سەرۆکی سەرۆکی پارتی ئازادی کوردسستان و فەرماندەی هێزەکانی پارتەکە بەشدارییکردنی پێشمەرگەکانیانی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد ئامانجی بەشی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکان تا ئەمڕۆ بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە بەدیهاتوون.
یەزدانپەنا ئاشکراشیکرد ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆ درێژەی ئۆپەراسیۆنەکەی رۆژی 20ی ئەم مانگەیە کە بە ئامانجی کۆنترۆڵکردنەوەی ژمارەیەک ناوچە لە هەریەک لە میحوەرەکانی ناوەران، باشیک و خازر دەستیپێکردبوو.