Şerife Çetin
22 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2023
نیویۆرک - AA
بینای ماڵی تورک کە هەریەکە لە نوێنەرایەتی هەمیشەیی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆنسۆلخانەی تورکیا لە نیویۆرک لە خۆدەگرێت، رووبەڕووی هێرش بووەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، کاتژمێر ٠٣:١٤ بە کاتی ناوخۆی ئەمریکا، کەسێکی نەناسراو بە بۆرییەکی ئاسن هێرشی کردووەتە سەر ماڵی تورک و بەشێک لە جامەکانی نهۆمی زەمینی بیناکەی شکاندووە.
دوای رووداوەکەش پەیوەندی بە هێزەکانی پۆلیسی نیویۆرک-ەوە کرا و پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە پەلامارەکە دەست پێ کرد.