Şerife Çetin
22 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2023
نیویۆرك-AA
ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ستی گه‌یشت به دیمه‌نه‌كانی هێرشكردنه سه‌ر خانه‌ی تور‌كان له نیویۆرك كه له رێگه‌ی كامێراكانی چاودێرییه‌وه تۆماركراوه.
لە دیمه‌نه‌كه‌دا دەردەکەوێت کەسێک بە جلوبەرگ و کڵاوێکی رەشەوە بە نوێڵێكی ئاسنەوە لە خانه‌ی تور‌كان نزیكده‌بێته‌وه.
دوای ماوەیەک مانه‌وه لە پشت ئۆتۆمبێلێکەوە کە لە بەردەم خانه‌كه‌دا پارككراوه، لەناکاو له‌رێگه‌ی نوێڵهكهوه دەست دەکات بە هێرشکردنە سەر پەنجەرەكانی خانه‌ی تور‌كان.
لە دیمه‌نه‌كاندا ئه‌وه‌ش دەردەکەوێت کە هێرشەکە لەلایەن یه‌ك كه‌سه‌وه ئەنجامدراوە.
کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە نیویۆرک، ره‌یحان ئۆزگور له لێدوانێكدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاندبوو، رووداوەکە کاتژمێر ٠٣:١٤ بەکاتی ناوخۆ روویداوەوە کەسێکی نەناسراو زیانی بە دەرگا و پەنجەرەی خانه‌كه گەیاندووە.
ره‌یحان ئۆزگور باسی له‌وه‌شكرد له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا دوانزه په‌نجه‌ره‌ی خانه‌كه زیانی به‌ركه‌وتووه و رایگه‌یاند: "ده‌ستبه‌جێ هه‌واڵ دراوه‌ته پۆلیسی نیویۆرك و ده‌سته‌به‌ری هاتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه كراوه. هێرشكاره نه‌ناسراوه‌كه نوێڵهكهی له شوێنی رووداوه‌كه جێهێشتووه و رۆیشتووه. به كاربه‌ده‌ستانمان راگه‌یاندووه چاوه‌ڕوانی ده‌ستنیشانكردنی ناسنامه و قۆڵبه‌ستكردنی هێرشبهرهكهین".
نوێنەرایەتیی ھەمیشەیی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆنسوڵخانەی گشتیی تورکیا لە نیویۆرک لە بینای خانەی تورکان.