Hakan Sarı
22 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2023
وان-AA
ئاره‌زوومه‌ندانی سرووشت دوای ئه‌وه‌ی لە شاری وان کۆبوونەوە، سەردانی ئەو ناوچەیەیان کرد کە ده‌كه‌وێته دامێنی چیای ئه‌ره‌ك، دوو هه‌زار و ٥٠٠ مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه و ده‌ریاچه‌ی كه‌شیشی لێیه. هاوكات كاتێكی خۆشیان له سرووشتدا به‌سه‌ربرد.
ئه‌و ده‌ریاچه‌یه كه باوه‌ڕ وایه له ئه‌نجامی گرتنی به‌ری دۆڵه‌كه له‌وه‌ی ئاوه‌كه بڕوات له‌لایه‌ن پاشای دووه‌می ئورارتییهكانهوه درووستبووه، بە دیمەنە ناوازەکەی و گوڵه رهنگاوڕهنگهكانییهوه پێشوازیی لە ئاره‌زوومه‌ندانی سرووشت دەکات.
لە چوارچێوەی ئەو چالاکییەدا کە یانەی وەرزشی ڤادی سازیكردبوو، ٨٦ کەس لە ئاره‌زوومه‌ندانی سرووشت چوونە ئەو ناوچەیەی کە دەریاچەکەی لێیە و له‌و ژینگه جوانه‌ی كه له به‌هاردا مرۆڤه‌كان بۆ لای خۆی راده‌كێشێت، پیاسەیەکیان بە دەوری دەریاچەکەدا کرد.
ئاره‌زوومه‌ندانی سرووشت كه کاتیان له‌نێو جوانی و دڵڕفێنیدا به‌سه‌ربرد و چێژیان له هه‌وای پاك وەرگرت، بە مۆبایلەکانیان جوانییەکانی ناوچەکەیان تۆماركرد.
سەرۆکی یانەکە، عومەر ده‌مه‌ز ئاشكرایكرد، لەگەڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و ئه‌و خواسته‌ی پێیان گه‌یشتووه،له‌گه‌ڵ تیمێکی ٨٦ کەسی هاتوونەتە ناوچەکە.
عومەر ده‌مه‌ز وێڕای ئاماژەدان بەوەی دەریاچەی کەشیش سەرسوڕهێنەرێکی سرووشتییە و ده‌كه‌وێته نێوان ناوەندی شاری وان و شارۆچكه‌ی گورپنار، گوتیشی: "ئەمساڵ ئه‌مه یەکەم گەشته بۆ ناوچەکە سازمان كردووه. له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی یانه‌كه‌ماندا ئه‌مساڵ چوار گه‌شت رێكده‌خه‌ین. لێره مرۆڤ كاته‌كانی له سرووشتدا به‌سه‌ر ده‌بات. له‌گه‌ڵ ئاره‌زوومه‌ندانی سرووشتدا پیاسه‌مان كرد و چالاكی جۆراوجۆرمان ئه‌نجامدا".
به‌شداربووی گه‌شته‌كه، دیلان ته‌مه‌ل کە لە دیاربەکرەوە هاتووە، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دەریاچەکە یەکێکە لە جوانییە سرووشتییە پڕبایه‌خه‌كانی وڵات و گوتی: "سرووشتی ناوازەی دەریاچەکە سەردانکەرانی سه‌رسام دەکات. كوێستانێكه كه هه‌مووان پێویسته بێن و بیبینن".
هاوكات فیلیز ته‌مه‌ل ئاشكرایكرد، چالاكییه‌كه بە باشی بەڕێوەچووه و سەرسام بوون بەو دیمەنانەی کە بینیویانه.