Mesut Varol
29 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2021
وان – AA
له ئه‌نجامی هه‌وڵ و كۆششی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیادا له ناوچه سنوورییه‌كانی پارێزگای وان له میانی یه‌ك ساڵدا، رێگری له ١٢٠ هه‌زار كۆچبەر كراوه له ئێرانه‌وه بۆ توركیا.
كاره‌كانی ئه‌و دیواره ئه‌منییه‌ی به مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له كۆچی نایاسایی، قاچاخچێتی و دزه‌كردنی تیرۆریستان ده‌ست كراوه به بونیادنانی له‌سه‌ر سنووری توركیا له‌گه‌ڵ ئێران، به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌واوه، راگیراون. تا ئێستا ٤٠ كیلۆمه‌تر له كۆی ئه‌و ٦٤ كیلۆمه‌تره‌ی بونیادنانی به‌رده‌وامه ته‌واو كراوه.

پارێزگاری وان، مه‌همه‌ت ئه‌مین بیلمه‌ز رایگه‌یاند "ئه‌نجامه ئه‌رێنییه‌كانی ئه‌و رێوشوێنانه ده‌بینین كه له‌سه‌ر سنوور گرتووماننه به‌ر. له ئه‌نجامی هه‌وڵ و كۆششی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیادا له ناوچه سنوورییه‌كانی پارێزگای وان له میانی یه‌ك ساڵدا، رێگری له ١٢٠ هه‌زار كۆچبەر كراوه له ئێرانه‌وه بۆ توركیا".