Sertaç Bulur
29 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان- ١٤ی لە پارێزگای باتمان راگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە بە ناوی شەهیدی جەندرمە و ئەفسەری پلە باڵا، سولەیمان گوورەوە ناونراوە.
لەوبارەیەشەوە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەرەن بەمەبەستی دەرهێنانی پەکەکە لە رۆژەڤی تورکیا و لە چالاکی خستنی ئەو تیرۆرستانەی پەنایان بردووەتە بەر ناوچەکە، بە هاوکاری هاووڵاتییان، بەوپەڕی پێداگرییەوە بەردەوام دەبن.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە ئۆپەراسیۆنی ئەرەن زستان-١٤ بە بەشداری ٦٢٠ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان ئەنجام دەدرێت کە بەسەر ٤٤ تیمدا دابەش کراون.