Hüseyin Bağış
29 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2021
ئیزمیر - AA
لە کەناراوەکانی قەزای ئورلا سەربە پارێزگای ئیزمیر، ٢٤ کۆچبەر رزگارکران و تەرمی دوو کۆچبەریش دۆزرایەوە.
فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە نقوم بوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە قەزای ئورلا، ئاگادار کراونەتەوە. دواتر فڕۆکەیەک و هێلکۆپتەرێکی تایبەت بە ئاسایشی کەناراوەکان لەگەڵ دوو بەلەم و تیمێکی مەلەوانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
لە ئاکامدا، ٢٤ کۆچبەر رزگار کراون کە دوای نقوم بوونی بەلەمەکەیان خۆیان گەیاندووەتە وشکانیی، هەروەها تیمەکان تەرمی دوو کۆچبەریشیان دۆزیوەتەوە کە دوای نقوم بوونی بەلەمەکەیان بێسەروشوێن بووبوون.