Mustafa Güngör
11 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2021
ئیزمیر - AA
لە کەناراوەکانی پارێزگای ئیزمیر، ٣٣ کۆچبەری نایاسایی کە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە بەزۆر رەوانەی سنوورە ئاویەکانی تورکیا کرابوونەوە لەگەڵ ٤٦ کۆچبەری تر کە لە دەریادا ماتۆڕی بەلەمەکانیان تێکچووبوو، رزگار کران.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی فەرماندەیی پاراستنی ئاسایشی کەناراوەکان، لە کەناراوەکانی شارۆچکەی سەفەریھیسار ٤٦ کۆچبەری نایاسایی لە ناو دوو بەلەمی پلاستیکیدا رزگار کراون کە ماتۆڕی بەلەمەکانیان وەستابوو.
ھەروەھا لە کەناراوەکانی شارۆچکەی مەندەرەس، ھێزەکانی پاراستنی ئاسایشی کەناراوەکان لە بوونی بەلەمێکی کۆچبەران ئاگادار کرانەوە.
دوای گەیشتنی تیمەکان بە شوێنی رووداوەکە ٣٠ کۆچبەری نایاسایی لە بەلەمێکدا رزگار کران کە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە بەزۆر رەوانەی سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کرابوونەوە.
لە لایەکی دیکەشەوە و لە کەناراوەکانی شارۆچکەی چەشمە ھێزەکانی پاراستنی ئاسایشی کەناراوەکان سێ کۆچبەری دیکەیان رزگار کرد کە لەلایەن ھێزەکانی یۆنانەوە فڕێدرابوونە ناو دەریا و توانیبوویان بە مەلە خۆیان بگەیاننە کەناراوەکانی شارۆچکەکە.
تەواوی ئەو ٧٩ کۆچبەرە دوای ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان برانە بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای ئیزمیر.