Tolga Albay
30 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2020
ئیزمیر - AA
بەھۆی روودانی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٦ پلە لە کەناراوەکانی شارۆچکەی سەرفەریھیساری دەریای ئیجە، چوار کەسی بە برینداری لە ژێر داروپەردووی بینایەکی رووخاو لە شارۆچکەی بەیراکلی سەربە ئیزمیر دەرھێنران.
کارەکانی رزگارکردن و گەڕانی تیمەکانی ئافاد و ھاووڵاتیانی ناوچەکە بۆ دەرھێنانی ئەو کەسانەی کەوتوونەتە ژێر بینایەکی رووخاو لە گەڕەکی مەناڤکویو لە شارۆچکەی بەریراکلی درێژەی ھەیە.
لە ئەنجامی کارەکانی گەڕان و رزگارکاردن، به دهرهێنانی كهسێكی دیكهی گیرخواردوو لهژێر داروپهردووی ئهو باڵهخانهیهی له كۆڵانی ١٥٩٣ له شارۆچكهی بایراكڵی له پارێزگای ئیزمیر كه بههۆی بوومهلهرزهكهوه داڕووخا، ژمارهی ئهو كهسانهی رزگار كران گهیشته چوار كهس.