Mustafa Güngör,Şafak Yel
04 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2020
ئیزمیر - AA
دوای ئه‌وه‌ی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی ئرماكی شارۆچكه‌ی مه‌نه‌مه‌نی ئیزمیر، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ گوێیان له ده‌نگی گریانی منداڵێك ده‌بێت، ده‌چنه ئه‌و ماڵه‌ی ده‌نگه‌كه‌ی لێوه‌دێت، ده‌بینن دەرگای ماڵه‌كه كراوه‌ته‌وه و ژنێك به‌بێ جوڵه له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه كه‌وتووه و منداڵێكیش لای سه‌ریه‌وه ده‌گری.
ده‌ستبه‌جێ دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه ده‌كه‌ن.
تیمه‌كان دوای گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه ئه‌وه‌یان بۆ ئاشكرا ده‌بێت كه مه‌نار ئه‌لئه‌حمه‌دی 35 ساڵ به چه‌قۆ كوژراوه له ژوورێكی دیكه‌ی ماڵهكهشدا ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی مه‌نار ده‌دۆزنه‌وه كه ناوی محه‌مه‌د بووه و ته‌مه‌نی ته‌نها پێنج ساڵ بووه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان منداڵه‌كه خنكێندراوه.
جێی ئاماژه‌یه مه‌نار ژنێكی سووری بووه و بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵیهنهوهش ته‌رمی خۆی و كوڕه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ئیزمیر كراوه.
هێزه‌كانی پۆلیس به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیداربوون به تاوانه‌كه‌وه سێ دراوسێی مهناریان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.