Meriç Ürer
30 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2021
ئیزمیر - AA
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئیزمیر رایگەیاند کە بەهۆی هەڵسوکەوت و لێدوانەکانی بەرامبەر دەستەی دادگا کە سووکایەتی لەخۆگرتبوو لە میانی بەڕێوەچوونی دۆسیەیەک لە شەشەمین دادگای قورسی ئیزمیر، لێکۆڵینەوەی لەبارەی پەرلەمانتاری ئیستانبوڵی هەدەپە، پەروین بوڵدان دەست پێ کردووە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتییەوە بڵاوکراوەتەوە هاتووە ''لە میانی بەڕێوەچوونی دانیشتنی شەشەمین دادگای قورسی ئیزمیر لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١دا، بەهۆی هەڵسوکەوت و لێدوانەکانی بەرامبەر دەستەی دادگا کە سووکایەتی لەخۆگرتبوو لێکۆڵینەوە لەسەر پەرلەمانتاری ئیستانبوڵی هەدەپە، پەروین بوڵدان دەستی پێ کردووە، هەروەها لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو کەسانە دەستی پێ کردووە کە لە دانیشتنەکەدا، بەبێ مۆڵەت وێنەیان گرتووە و گواستوویانەتەوە''.
- رووداوەکە
لە ١٧ی حوزەیرانی رابردوودا، کەسێک بەناوی ئۆنور گەنجەر هەڵیکوتایە سەر بارەگای ئیزمیری هەدەپە و بە دەمانچە کەسێکی بەناوی دەنیز پۆراز کوشت. دوا بە دوای رووداوەکە گەنجەر دەستبەسەر کراو بە تاوانی ''کوشتنی بە ئەنقەست'' سزای زیندانی هەتا هەتایی قورس و بە تاوانی ''پێشێلکردنی پارێزبەندی شوێنکار''، ''زیانگەیاندن بە بینا، دامەزراوە یان کەلوپەلی پارتە سیاسییەکان یان رێکخراوە پیشەییەکان'' سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
دادگاییکردنی گەنجەر لە ٢٩ی کانوونی یەکەمدا دەستی پێ کردووە.