ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ١٠٠ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی ئاژانسی ئانادۆڵودا له ته‌لاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو "به‌ڵگه‌ی ١٠٠ه‌مین ساڵ دیدگای هه‌واڵ" ناسێندرا كه ژماره‌یه‌كی زۆر گۆڕانكاریی له خۆده‌گرێت هه‌ر له زمانی هه‌واڵه‌وه تا شێوازی هه‌واڵه‌كان، له جۆراوجۆركردنی په‌خشی هه‌واڵه‌كانه‌وه تاكو گونجاندنی هه‌واڵه‌كان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه‌كان.
له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كه‌دا كه له هۆڵی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو به‌ڕێوه‌چوو، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشی گشتی په‌خش له ئاژانس، مه‌تین موتانئۆغڵو رایگه‌یاند كه ئاژانسی ئانادۆڵو كه پێ دهنێته١٠٠ ساڵی ته‌مه‌نییه‌وه یه‌كێكه له سه‌رچاوه هه‌ره گرنگه‌كانی هه‌واڵ بۆ میدیاكانی توركیا و جیهان.
مه‌تین موتانئۆغڵو بیری هێناوه‌ته‌وه كه ٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ئاژانسی ئانادۆڵو پێده‌نێته ١٠٠ ساڵی ته‌مه‌نییه‌وه و گوتی: "به رێزه‌وه یادی موسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك، یونس نادی، خالیده ئه‌دیب ئادڤار ده‌كه‌ینه‌وه. ئاژانسی ئانادۆڵو به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وان ئامانجیان بوو، به پێداگیرییه‌وه به‌رده‌وامه له سه‌ر رێبازی خۆی. له‌لایه‌كه‌وه ده‌نگ و سه‌دای ئانادۆڵو به جیهان ده‌گه‌یه‌نێت، له‌لایه‌كی دیكه پێشهاته نوێیه‌كانی جیهان بۆ خه‌ڵكی ئانادۆڵو ده‌گوازێته‌وه".
موتانئۆغڵو له گوتاره‌كه‌یدا یادی ئه‌و كه‌سانه‌یشی كرده‌وه كه له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو شه‌هیدبوون و رایگه‌یاند: "سڵاو له رۆحی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشووتر، شه‌ریف ئارزك كه له كاتی رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه له ١٩٥٩ شه‌هید بوو كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتر، عه‌دنان مه‌نده‌ره‌س له فڕۆكهكهدابوو، په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ساڵح كۆسه رائیف چۆرڵو كه له كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهان له فه‌ڕه‌نسا گیانی له‌ده‌ستدا، په‌یامنێران ساڵح مه‌حمود له‌یلا، مه‌جید دیرانی، وه‌سیم عادل، ئه‌نه‌س دیاب و ئه‌بوبه‌كر نیشانجی كه له كاتێكدا ئاماده‌كردنی هه‌واڵدا گیانیان له‌ده‌ستدا".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رتاسه‌ری ٨١ پارێزگاكه‌ی توركیا هه‌واڵ ئاماده ده‌كات و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش ٤١ ئۆفیسی هه‌یه، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تا دێت كه‌سانی زیاتر چاودێری هه‌واڵ، ڤیدیۆ، وێنه، ئینفۆگرافییهكانی ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌كه‌ن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێت و ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئهپڵیكهشینی ئاژانسیش له‌سه‌ر مۆبایل گه‌یشتۆته یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س.
مه‌تین موتانئۆغڵو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌پێی راپرسی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان میدیاكانی توركیا به نزیكه‌ی له سه‌دا ١٠٠ متمانه‌یان به هه‌واڵه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو هه‌یه و وای لێهاتووه له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك ده‌گوترێت "سه‌یری ئاژانس بكه‌ن".
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌خش له ئاژانسی ئانادۆڵو، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا یه‌كه‌كانی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵی گرافیكی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵی شیكاریی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵی كولتووریی و هونه‌ریی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌ڵتیمیدیا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌خشه راسته‌وخۆكان كه له دوای كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٤ه‌وه كراونه‌ته‌وه كاری سه‌ركه‌وتووانه‌یان ئه‌نجامداوه.
مه‌تین موتانئۆغڵو له‌باره‌ی كاره‌كانی وه‌ك "دێسكی سه‌رنووسه‌ری ئاژانسی ئانادۆڵو"، "دێسكی وه‌رزشی"، "هه‌واڵی دیمانهیی" و "ئه‌مڕۆ له ٦٠ چركه‌دا" دوا و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له چه‌ند بوارێكدا كتێبیان به چاپ گه‌یاندووه.
موتانئۆغڵو باسی له‌وه‌كرد كه له ماوه‌ی رابردوودا ده‌ستكراوه به گرتنی وێنه و ڤیدیۆ به درۆن و، كاری دۆسیهههواڵ، گرنگیی دراوه به كاری هه‌واڵ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، له نزیكه‌وه چاودێری دۆسیه‌كانی فه‌تۆ ده‌كرێت و كاری هه‌واڵی كراوه بۆ ئاشكراكردنی درۆكانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له میدیای كۆمه‌ڵایه‌تییدا.
- ''له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ٢٢٠٢٠ وه‌رچه‌رخانی زمان ده‌ستپێده‌كات''
موتانئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە "به‌ڵگه‌ی ١٠٠ه‌مین ساڵ دیدگای هه‌واڵ" ئامادەکراوە و لەو بارەیەوە گووتی "لەرێی ئەم بەڵگەیهوە ئاژانسی ئانادۆڵو لە ١٠٠ هەمین ساڵەیدا ئامانجێتی بەردەەوا بێت لەبەرەوپێشبردنی تەکنەلۆژیایی و کێبڕکێی پیشەیی جیهانی وەک یەکێک لە دەزگا هەواڵییە هەرە گرنگەکانی جیهان. وەک دەبینرێت پەڕینەوە بۆ زمانی جیهانیی هەواڵدەریی لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵوەوە کە پێویستیەکی هەنووکەیی کێبڕکێی جیهانییە لەرووی کاتەوە زۆر راست بووە. لەم چوارچێوەیەدا، ئەم بەڵگە دیدگایە، چەندین تازەگەریی لەخۆدەگرێت هەر لە زمانی هەواڵەوە بۆ فۆرماتێکی نوێی هەواڵ، هەمەچەشنکردنی وەشانی هەواڵەکان و پێشکەوتنە نوێیەکانی تەکنەلۆژیا لەخۆدەگرێت".
هه‌روه‌ها جەختیکردەوە لەوەی یەکێک لە ماددە گرنگەکانی بەڵگەی دیدگا "زمانی هەواڵ"ە و رایگەیاند چیتر ئاژانسی ئانادۆڵو پێویستە ئەو زمانە بەکاربهینێت کە ئاژانسەکانی هەواڵ لەسەر ئاستی نێودەوڵهتیی بەکاریدەهێنن. تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کە لە ٢٠٢٠دا ئەو گۆرانکارییە زمانەوانییە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌خش له ئاژانسی ئانادۆڵو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کە هەوڵدەدەن بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی زمان لە هەواڵدا، تاکو زمانێکی نمونەیی سادە لە هەواڵ پێکبهێنن و گووتی: "دەچینە سیستمێکەوە کە زمانێکی سادە و جیا لە زۆریی و زەوەندیی و پڕ لە زانیاری بێت. لەو بارەیەوە پێشه‌كی و ناوەڕۆک و مانشێت جارێکی تر رێکخراوەتەوە. بەرهەمی هەواڵی پەیامنێران لەسەر بنەمای ئەم کارە بەردەوامی دەبێت".
مه‌تین موتانئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا ماوەی دوو ساڵە ئەو سیستمەی هەواڵی بەپەلە کە پەیڕەو دەکرێت رەهەندێکی جیهانیی وه‌رده‌گرێت و و رایگه‌یاند: "جێبەجێکردنی سیستمی هەواڵی بەپەلە، یەکێک دەبێت لەو بەڵێنانه‌ی كه له‌باره‌ی تازەگەریی دەیدەین".
- لەرێگەی سیستمی پەیامنێری مۆبیل (گەڕۆک)ەوە پێشهاتە گەرمەکان بە خێرایی دەدرێت
موتانئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە دەچنە بواری جێبەجێکردنی سیستمی پەیامنێری مۆبیل (گەڕۆک) و هەر پەیامنێرێک ئەپڵیکەیشنی (مۆبیل پەیامنێر) دادەبەزێنێت لە مۆبایلەکەیدا و بەوشێوەیەش هەرچی فۆتۆ و ڤیدیۆ هەیە لە چرکەکەدا دەچێتە پەخشەوە.
-سیستمی هەواڵدەریی دەنگیی ئاژانسی ئانادۆڵو
یەکێکی تر لە سیستمە نوێیەکان لەبواری تەکنەلۆژیای هەواڵدەریی دەنگییدا دەبێت و موتانئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە ستۆدیۆی دەنگیی پرۆفیشناڵ ئامادە کراون کە رۆژانە لە سپۆتیفای و ئایتونسدا چالاک دەبن.
- ئاژانسی ئانادۆڵو ئەرشیڤ بەچالاکانە بڵاودەکاتەوە
ئاژانسی ئانادۆڵو بەشی ئەرشیڤی زیاتر چالاکانە بەکاردەهێنێت و بەتایبەت لەبارەی ئەو رووداوانەی لە مێژوودا روویان داوە دەیانهێنێتەوه دەره‌وه، بەو چەشنە، ئاژانس شایەتحاڵی چ رووداوێک بووبێت ئاشکرای دەکات.
-هەڤپەیڤینی کاریگەر بڵاودەکرێنەوە
یەکێکی تر لە کارە گرنگەکان کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە سیستمی نوێ‌دا ئەنجامیدەدات ئەوەیە کە لەگەڵ چەندین کەسایەتی ناوبانگی تورکیا و جیهاندا رێپۆرتاژ ئەنجام دەدات.
موتانتئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە بەرهەمی ڤیدیۆیی تایبەت لەرێی بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە لە قۆناغی نوێ‌دا زیاتر دەبێت و بەردەوام دەبێت.
-تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر چالاکدەکرێن
مه‌تین موتانئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا تۆڕی کۆمەڵایەتیی لە دیدگای ٢٠٢٠ی ئاژانسی ئانادۆڵودا بەشێوەیەکی کاراتر بەکاردەهێنرێت و دووپاتیکردەوە ئامانج ئەوەیە کە تۆڕی کۆمەڵایەتی وەک سەرچاوەیەکی هەواڵ بەکاربهێنرێت.
ئاشكراشیكرد بەڵگەی دیدگای٢٠٢٠ی ئاژانسی ئانادۆڵو لەشێوەی نامیلکەیەکدا بەسەر تەواوی دەزگا میدیاییەکاندا بڵاودەکرێتەوە.
دوای گوتەکانی موتانئۆغڵو سەرۆکی پەیامنێران، بارشکان ئوناڵ گوتاریکی پێشکەشکرد سەبارەت بە زمانی نوێی هەواڵ لە ئاژانسی ئانادۆڵو.
news_share_descriptionsubscription_contact

