Ömer Koparan,Adham Kako
01 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2019
سه‌رێ كانی|ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان و كێوماڵكردن له شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانی كه له رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كۆنترۆڵكراوه، ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر بۆمبی ده‌ستكرددا، ئه‌وه‌ی به دیكرا یه‌كێك له بۆمبه‌كان له‌نێو شوشه‌دا نرابووه‌وه.
سوپای توركیا و سوپای میللی سووریا، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتییدا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان و كێوماڵكردن له شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانی.
له كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆر بۆمبی ده‌ستكرد و بۆمبی هاوشێوه‌ی له ناوچه‌كه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه، یه‌كێك له بۆمبه ده‌ستكرده‌كان له‌نێو شوشه‌دا نراوه‌ته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری زیاتربێت به قاوه‌نی گوله پڕكراوه.
له میانی كاره‌كانی گه‌ڕان و كێوماڵكردندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بۆمبی ده‌ستكرد، بۆمبی دژه تانكی ده‌ستكرد، مین و چه‌ندین بۆمبی دیكه كه له ده‌به‌دا دانرابوون بۆ به‌كارهێنانیان له ئۆتۆمبێل، قه‌راغی شه‌قام، بینا و ژێرزه‌مینه‌كاندا.
شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانی، له ١٢ی تشرینی یه‌كه‌مدا له لایه‌ن سوپای توركیاوه كۆنترۆڵكرا.