Halil İbrahim Sincar,123
01 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2019
ماردین – AA
له میانی هێنانه‌دی "ناوچه‌ی ئارام" له سووریا یه‌كه‌مین گه‌ڕانی هاوبه‌شی سه‌ربازانی توركیا و رووسیا له رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ستی پێكرد.
كاروانی سوپای توركیا كه له ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی گولله‌نه‌بڕ پێكهاتوون و ئاڵای توركیایان هه‌ڵداوه، له سنووری گوندی سه‌ڤیملی-یه‌وه كه ٢٠ كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای شارۆچكه‌ی كزڵته‌په-ی پارێزگای ماردینه‌وه دووره، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین گه‌ڕانی هاوبه‌ش چوونه ناو خاكی سووریا.
سه‌ربازانی توركیا و رووسیا گه‌ڕانی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن له گونده‌واره‌كانی دێربهسییه.
ژماره‌یه‌كی زۆری میدیاكاران له خاڵی سفری سنووری چاودێری پێشهاته‌كان ده‌كه‌ن