ئەو کەسانەی ئەمڕۆ تورکیا بەڕێوە دەبەن و بۆ داھاتووی تورکیا بڕیاری چارەنووسساز دەدەن سەردەمانێک منداڵ بوون. لەو چوارچێوەیەدا ئاژانسی ئانادۆڵو بە بۆنەی جەژنی منداڵان و جەژنی دەسەڵاتداری تورکیا وێنەی سەردەمی منداڵی سەرۆکوەزیران رەجەب تەیب ئەردۆغان، جێگری سەرۆکوەزیران بولەند ئارنج، عەلی باباجان، بەشیر ئاتالای و چەند وەزیرێکی دیکەی بڵاو کردەوە.
لە دۆکۆمێنتارییەکی تایبەتدا بە ناوی (ژیانی وەستا) باس لە ژیانی سەردەمی منداڵی و کاراکتەری سەردەمی منداڵی سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان كراوه.
بێجگە لەو دوکۆمێنتارە، ھاوکات وێنەی سەردەمی منداڵی عەلی باباجان بە جلوبەرگی ھەرێمی و چەند وێنەیەکی ئاتالای و ئارنجیش بە جلوبەرگ و پاڵتۆی سپی پیشان دراون. لە نێو وێنەکاندا وێنەی وەزیری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری مەھدی ئەکەر، وەزیری گەشە پێدان جەودەت یڵماز، وەزیری کەلتوور و گەشتوگوزار عومەر چەلیک، وەزیری دارایی محەمەد شیمشەک و وەزیری دارستان و کاروباری ئاو ڤەیسەل ئەرۆغڵویش کە لە قۆتابخانەدا گیراوە بڵاو کراوەتەوە.
ھەروەھا چەندین وێنەی وەزیری ژینگە ئیدریس گولووجە لە نێو باخچە، وەزیری ئابووری نیھاد زەیبەکجی لەگەڵ خانەوادەکەی، وەزیری داد، وەزیری کار فارۆق چەلیک، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان تانەر یڵدز، وەزیری دەرەوە ئەحمەد داود ئۆغڵو، وەزیری پەروەردە نابی ئاڤجی، وەزیری بەرگری عیسمەت یڵماز، وەزیری گومرک و بازرگانی حەیاتی یازجی، وەزیری کاروباری یەکێتی ئەوروپا مەولود چاڤشئۆغڵو و وەزیری ناوخۆی ئافقان ئاڵایش بڵاو کرانەوە.