ئاژانسی ھەواڵی رادیۆ پرێسی ژاپۆن بوو بە یەكەم ئابونەداری ئاژاسی ئانادۆڵو لە ناوچەی ئۆقیانوسی ئارام.
ئاژانسی ئانادۆڵو لە بەرنامەیدایە بە 11 زمان پەخشی ھەواڵ بكا و دەیەوێ ببێ بە یەكێك لە پێنج گەورەترین ئاژانسی ھەواڵی جیھان. ئاژانسی ئانادۆڵو ئێستا لە تەك زمانی توركی، بە زمانەكانی ئینگلیزی عەرەبی، BHS (بۆشنكای، كرواتی. سربی)، رووسی و ھەردوو شێوەزاری سەرەكیی كوردی كرمانجیی سەروو و خواروو پەخشی ھەواڵ دەكا، بەم ھەوڵەش دەیەوێ تۆری ئابوونەدارانی زیاتر بكاتەوە.
لەم چوارچێوەدا لە تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن، رادیۆ پرێسی ژاپۆنی كە سەرچاوەی سەرەكیی ھەواڵە بۆ وەزارەتی ناوخۆی ژاپۆن و ئاژانسی نێودەوڵەتیی ھەماھەنگیی ژاپۆن، رێكەوتنامەی ئابونەداری لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو ئیمزا كرد.