Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
07 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2017
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی نێودەوڵەتی دژبه داعش به‌ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، کۆلۆنێل جۆن دۆریان رایگەیاند كه به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له ئه‌گه‌ری دروستبوونی شه‌ڕو پێكدادان له نزیك منبج زرێپۆشه‌كانی هاوپه‌یمانێتی له ناوچه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كۆكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی سه‌ربازی له باكووری منبج له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی نێودەوڵەتی دژبه داعش به‌ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا و گه‌ڕان به‌ناوچه‌كه‌دا، كۆلۆنێل جۆن دۆریان له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
كۆلۆنێل جۆن دۆریان له تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت "ئه‌م هه‌نگاوه بۆ دڵنیایی دانه به‌ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتی و هاوبه‌شه‌كانی، به‌رگرتن له هێرش و به‌رده‌وامیدان بهتیشكخستنهسهر شكستپێهێنانی داعش".
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له جموجوڵی دوژمنكارانه، باشكردنی ئیداره‌دان ودڵنیابوون له‌وه‌ی یه‌په‌گه له‌وێ بوونی هه‌میشه‌یی نییه، هێزه‌كان له ده‌وروبه‌ری منبج زیادكراوه".
هاوكات كۆلۆنێل جۆن دۆریان باسی له‌وه كرد كه له هاوینی رابردووه‌وه هاوپه‌یمانێتی له منبج هێزی جێگیركردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه زرێپۆشه‌كانی سه‌ربه رژێمی سووریا و رووسیا یاوه‌ری كاروانه‌كانی هاوكاری مرۆییان كردووه بۆ منبج و هاتوونه‌ته شارۆچكه‌كه‌وه.
پێشتر ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه له نزیك منبج جموجوڵی سه‌ربازی له ئارادایه.