Kasım İleri
07 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2017
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا "پنتاگۆن" به حكوومه‌تی تره‌مپی راگه‌یاندووه، ده‌یه‌وێت ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتدا درێژه پێبدات كه له‌لایه‌ن په‌یه‌ده/په‌كه‌كه‌وه پێشڕه‌وی ده‌كرێت.
به‌رپرسێكی پنتاگۆن كه نه‌یویستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێـت، سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی له مێدیا ئه‌مریكییه‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه‌دا هاوكاریی سه‌ربازیی زیاتر پێشكه‌شی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بكات، بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو دوا.
به‌رپرسه‌كه رایگه‌یاندووه "دواجار كۆشكی سپی بڕیاره‌كه ده‌دات. به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و هاوپه‌یمانانمان به‌رده‌وامه. هۆكاری زۆر له‌ئارادا نییه بۆ گۆڕینی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییانه. ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت بییه‌وێت كارێكی جیاواز له‌وێ ئه‌نجام بدات یان هێزی سه‌ربازیی زیاتر بنێرێت، ئه‌وه‌ش بژارده‌یه‌كه، به‌ڵام له‌ئێستادا پێویست به گۆڕینی پلانه‌كه ناكات".
به‌رپرسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌ڕووی دابینكردنی چه‌كه‌وه نه‌گۆڕاوه و پنتاگۆن به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی هاوكاریی پێویست.
- "له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو مه‌ترسییه‌كدا ئه‌وان پڕچه‌ك ده‌كه‌ین"
هه‌مان به‌رپرس رایگه‌یاند له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو مه‌ترسییه‌كدا پشتگیریی ئه‌و گرووپانه ده‌كه‌ن و گوتی: "بینیتان به‌م دواییه له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسیی بۆمبه چێنراوهكاندا زرێپۆشمان پێدان. له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو مه‌ترسییه‌كدا ئه‌وان پڕچه‌ك ده‌كه‌ین. به‌ڵام ئه‌و چه‌كانه ته‌نها به هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی سووری ده‌ده‌ین".
هه‌روه‌ها به‌رپرسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه هه‌موو بژارده‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆن و نایانه‌وێت سه‌باره‌ت به‌و بژاردانه‌ی پێشكه‌ش كراون فشار لەسەر له حكوومه‌ت بكه‌ن، به‌ڵام بژارده‌ی درێژه‌دان به ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به بژارده‌یه‌كی باش ده‌زانن.