Abdullah Shukur
06 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2017
کۆشکی سپی رایگەیاند کە سەرۆکی وڵاتەکە دۆناڵد ترەمپ واژووی لەسەر بڕیارێکی نوێ کرد لەبارەی قەدەغەکردنی ڤیزا لە ٦ وڵاتی ئیسلامی بۆ ماوەی سێ مانگ
کۆشکی سپی راگەیەندراوێکی نووسراوی لەبارەی واژووکردنی بڕیارە نوێیەکەی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ڤیزا بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیارە نوێیەکە تەنھا وڵاتانی ئێران، سووریا، سۆماڵ، سودان و لیبیا دەگرێتەوە.
راشگەیەنرا کە بڕیارنامەکەی رابڕدووی ترەمپ راستەوخۆ چوو بووە بواری جێبەجێ کردنەوە بەڵام ئەم بڕیارنامەیە لە ١٦ی ئادارەوە کاری پێ دەکرێت.
ھاوکات عێراق کە لە بڕیارنامەکەی پێشوو خرابووە نێو لیستەوە، ئەمجارە لە نێو لیستەکە دەرھێنرا و راشگەیەنرا کە حکوومەتی ئەمریکا و عێراق لە ھەماھەنگیدان لە بەرەنگاربوونەوە دژی تیرۆر.
ئەم بڕیارنامەیە، ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە خاوەنی کارتی سەوزن یاخود ئێستا ڤیزای ئەمریکایان پێیە.
ئاماژە بەوەش کرا کە گشت پرۆگرامی پەنابەرانی ئەمریکا بۆ ماوەی چوار مانگ ھەڵپەسێندراوە و ھاوکات ھاووڵاتیانی سووریاش لەم چوارچێوەیە ھەژمار دەکرێن.
لەگەڵ جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارنامەیە، ئەمریکا ھیچ پەنابەرێک لە ھیچ وڵاتێک بۆ ماوەی ١٢٠ رۆژ وەرناگرێت.