Ahmet Karaahmet
18 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2020
ئیدلب – AA
ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازیی سووریا هه‌وڵێكی گرووپه چه‌كدارییه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دیان تێك‌شكاند كه هه‌وڵیان ده‌دا دزه بكه‌نه گوندی مه‌عاره‌ت ئەنەعسان كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب.
سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سەربازیی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، رژێمی ئه‌سه‌د و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه ئێران، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی به سه‌رپه‌رشتی توركیا و رووسیا ئه‌نجام دراوه، ئێواره‌ی دوێنێ هه‌وڵیان دا دزه بكه‌نه گوندی مه‌عاره‌ت ئەنەعسان باكووری رۆژهەڵاتی شاری ئیدلب.
به‌ڵام هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن لێیان هاتنه ده‌ست و به‌رپه‌رچیان دانه‌وه و له ئاكامی پێكدادانهكهشدا، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری رژێم له چالاكی خران و ناچار كران بكشێنه دواوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هێزه‌كانی رژێم گوندەكانی سوفوهۆن و بارا-ی تۆپباران كرد.