ئیستانبوڵ- AA
هه‌وڵه‌كانی سعوودیه كه خۆپارێزیی سه‌باره‌ت به‌و هاوپه‌یمانییانه هه‌یه كه له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كاندا ئه‌نجامی ده‌دات له پێناو به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمییدا، ئیسرائیل و ئه‌مریكای نیگه‌ران كردووه.
ئه‌گه‌رچی سعوودیه پێی باش نییه چین شوێنی هاوپه‌یمانه مێژووییه‌كه‌ی كه ئه‌مریكایه بگرێته‌وه، به‌ڵام پێیوایه له چوارچێوی مه‌رجه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ست به رێگرییكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان سه‌باره‌ت به په‌ره‌دان به به‌رنامه‌ی ناوه‌كیی وڵاته‌كه‌ی، داخوازییه‌كانی هاوكارییكردن له‌لایه‌ن په‌كینه‌وه سووكترن له‌و مه‌رجانه‌ی واشنتۆن هه‌یه‌تی.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه حكوومه‌تی ریاز دوای هێرشه‌كانی سه‌ر وێستگه‌كانی كۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وت (ئارامكۆ) له مانگی ئه‌یلوولی ٢٠١٩دا، ئه‌و پشتیوانییه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران‌دا كه باوه‌ڕ وابوو له پشتی هێرشه‌كانه‌وه بێت كه له كۆشكی سپییه‌وه چاوه‌ڕێی بوو به‌ده‌ست نه‌هێنا، ئه‌و متمانه‌یه‌ی له‌ده‌ستدا كه پێشتر به واشنتۆن هه‌یبوو.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه، ریاز ئه‌گه‌رچی فه‌زڵی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ واشنتۆندا ده‌دات به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ په‌كین و مۆسكۆدا كه هاوپه‌یمانی دوژمنی نه‌ریتیی سعوودیه، ئێرانن، به‌ڵام كه باسه‌كه دێته سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیی، ریاز چاو به‌و په‌یوه‌ندییانه‌دا ده‌خشێنێته‌وه.
واشنتۆن كه دژی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمییه له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه، جگه له‌ویش ته‌ل ئه‌بیب نیگه‌رانە له‌م كاره‌ی ریاز.
- وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی "كێكی زه‌رد"
نیگه‌رانییه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه له میدیای ئه‌مریكادا كه سعوودیه به هاوكاریی چین له بیابانێكی نزیك ریاز وێستگهیهكهی به‌رهه‌مهێنانی ئۆكسیدی هاڕاوی یۆرانیۆم (كێكی زه‌رد)ی درووست كردووه كه له پیتاندنی یۆرانیۆمدا به‌كاردێت و پێویستییه‌كی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمییه، به‌ڕوونی ئاشكرابوون.
ئه‌و وێستگه‌یه ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی مه‌دینه و ته‌بوك له باكووری خۆرئاوای سعوودیه.
جگه له‌وه‌یش، هاوكارییه‌كانی چین به‌مه‌وه ناوه‌ستێت. په‌كین له پاڵ هاریكارییه‌كان له بواری كارلێككاری ئه‌تۆمیی، پشتیوانیی ریاز له به‌رهه‌مهێنان و په‌ره‌پێدانی مووشه‌كی بالیستیی دوور مه‌ودا ده‌كات.
دەرکەوتنی لێکچوون لەنێوان کارگەیەکی دروستکردنی مووشەک لە سعوودیە کە بە هاوکاری چین بنیات دەنرێت، لەگەڵ ئەو کارگەیەی لە ساڵی١٩٩٠دا دەستی بە چالاکی کردووە، نیگەرانی ئەوەی لای ئەمریکا و ئیسرائیل دروست کردووە کە سعوودیە بە یارمەتی چین ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی.
- دەکرێت سعوودیە بە هاوکاری چین ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی
بەپێی ئەو راپۆرتە نێودەوڵەتییانەی تا ساڵی ٢٠١٦ ئامادەکراون، سعوودیە تەنها خاوەنی ژێرخانێکی سەرەتاییە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمیی بە مەبەستی ئاشتی، بەتەواوەتی بێبەشە لە توانا و سەرچاوەی تەکنیکی بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمیی بەبێ هاوکاری وڵاتانی دەرەکیی.
سعوودیە ئەگەر بڕیاربدات پابەند نەبێت بە رێککەوتننامەی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمیی لە میانیچەند مانگێکدا بە هاوکاری چین دەکرێت ببێتە خاوەنی توانای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمیی.
حکوومەتی ریاز بە بەردەوامی جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم پڕۆژە ئەتۆمییە تەنها بۆ مەبەستی ئاشتییە. کاربەدەستانی سعوودیە دەڵێن ئامانجیان لە بنیاتنانی وێستگەی ئەتۆمیی زیادکردنی رێگاکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و کارکردن بە کارگەکانی پاڵاوتنی خوێیە.
بەڵام گرژبوونی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران دەکرێت ببەتە هۆی ئەوەی سعوودیە دەست بکات بە کێبڕکێکردن لەگەڵ ئێران لە چەکی ئەتۆمییدا. سعوودیە باوەڕی بەوەیە کە پێویستە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی بێت وەک هێزێکی تۆقێنەر بەرامبەر ئێران.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە ساڵی ٢٠٠٦ هیواکانی سعوودیە بۆ بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمیی بە مەبەستی ئاشتی دوای راگەیاندنی پلانی دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمیی (بە مەبەستی ئاشتی) هاوبەش لەلایەن شەش وڵاتی عەرەبی بەشدار لە ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو، دەستی پێ کرد.
سعوودیە بە ئامانجی پەیوەست نەبوونی ئابووری ئەو وڵاتە تەنها بە کەرتی نەوتەوە، گەشەپێدانی کەرتەکانی دەرەی نەوت و بەهێزکردنی پڕۆژەی تایبەت پلانەکانی تایبەت بە وزەی ئەتۆمیی خستە پلانی درێژخایەنی ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠٣٠.
لەم چوارچێوەیەشدا سعوودیە بۆ درووست‌کردنی ١٦ وێستگەی ئەتۆمیی بە گوژمەی ٨٠ ملیار دۆلار هەتا ساڵی ٢٠٤٠ گرێبەستی هەماهەنگی هاوبەشی لەگەڵ فەڕەنسا، ئەرجەنتین، کۆریای باشوور و کازاخستان و چەند وڵاتێکی‌تر، واژوو کرد.
- نازاندرێت وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی بۆ چ مه‌به‌ستێك به‌كار ده‌هێندرێت
له‌و گرتانه‌ی له ئاداری ٢٠١٩ به مانگی ده‌ستكرد گیرابوون و له‌لایه‌ن میدیاكانی ئه‌مریكاوه بڵاو كرانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه یه‌كه‌مین وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی سعوودیه زۆری نه‌ماوه ته‌واو ببێت. نه‌زانینی هۆكاری ئه‌م وێستگه‌یه‌ش بۆ چ مه‌به‌ستێك به‌كارده‌هێندرێت نیگه‌رانی ژماره‌یه‌ك وڵاتی لێكه‌وتووه‌ته‌وه به تایبه‌ت ئه‌مریكا و ئیسرائیل.
دوای ئه‌وه‌ی جێنشینی سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان ٢٠١٨ به كه‌ناڵی CBSی ئه‌مریكی راگه‌یاند "ئه‌گه‌ر ئێران بۆمبی ئه‌تۆمیی به‌رهه‌م بهێنێت، بێگومان ئێمه‌یش له نزیكترین كاتدا هه‌مان شت ده‌كه‌ین"، ئیسرائیل ترسی ئه‌وه‌ی لا دروست بووه كه سعوودیه ژێرخانی به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمیی دابنێت بۆ داهاتوو.
ئیسرائیلییه‌كان نیگه‌رانی خۆیان ناشارنه‌وه له‌وه‌ی كه دوای ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان و هاوبه‌شانی دیكه‌ی له ناوچه‌كه، جگه له هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران ئه‌گه‌ری بونیاتنانی به‌رنامه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمییش هه‌یه له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه.
نیگه‌رانییه‌كانی ئیسرائیل دوای كشانه‌وه‌ی تاكلایه‌نه‌ی ئه‌مریكا له ٢٠١٨ له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی له‌گه‌ڵ ئێران كه له ٢٠١٥ واژووی له‌سه‌ر كرابوو زیاتر بوو كرد كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند "توندترین سزا له مێژوودا به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنن".
رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی له‌نێوان ئێران و هه‌ریه‌ك له چین، فه‌ڕه‌نسا، رووسیا، به‌ریتا، ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا له ٢٠١٥ واژوو كرا و بڕیار درا كه چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بخرێته ژێر چاودێرییه‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ به سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرا تاكلایه‌نه له رێككه‌وتننامه‌كه كشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ئێران رایگه‌یاند كه تا ئه‌مریكا پابه‌ند ده‌بێت به‌ته‌واوی مادده‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه ئه‌ویش له به‌شێك له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ده‌كشێته‌وه و چالاكییه‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد ده‌كات.
- ئیسرائیل له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كات
به‌رپرسانی ئیسرائیل بۆ به‌رده‌وامیدان به هاوپه‌یمانێتی "شاراوه‌ی نێوانیان" و زیاننه‌گه‌یاندن به په‌یوه‌ندییه‌كانیان كه دوای واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی له نێوانیاندا پێی گه‌یشتووه له‌گه‌ڵ ئیمارات كه هاوبه‌شێتی له دژایه‌تیكردنی ئێران، هه‌روه‌ها نزیكترین هاوپه‌یمانی سعوودیهیشه، به سه‌رنجدانێكی زۆره‌وه چاودێری به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی سعوودیه ده‌كات.
کاتێک لە هەڵوێستەکانی سعوودیە لەبارەی چەکی ئەتۆمیی دەکۆڵینەوە دەگەین بەو ئەنجامەی کە شانشینەکە هەڵوێستی سێ ئاراستەیی هەیە. ئەوانەش؛ هەوڵدان بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمیی وەک هێزێک دژبە هەڕەشەکان، واژووکردنی رێککەوتنی بەرگریی هاوبەش لەگەڵ وڵاتێکی خاوەن ئەتۆم و رابەرایەتیکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆئەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت بە ناوچەیەکی داماڵدراو لە چەکە ئەتۆمییەکان یان پشتیوانیکردن لەوانە.
دەگوترێت هەڵوێستی یەکەم کە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمیی دروستترە، هەروەها ئەوەش دەتوانرێت بەبێ حەڵاڵکردنی بڕیارەکانی دەسەڵاتی دەوڵەت بەجێبگەیەندرێت. یاخود رێککەوتنی بەرگریی هاوبەش واژووبکرێت، بەڵام بانگەوازەکانی بۆ داماڵینی ناوچەکە لە چەکی ئەتۆمیی ناکرێت راست بێت، چونکە سەرەڕای بەدرۆخستنەوەی دەیان کڵاوەی ئەتۆمیی لە ئیسرائیل هەیە.
- ریاز رۆڵی هەبوو لەوەی پاکستان چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت
لە لایەکی دیکەوە، لەم نزیکانەدا لە وڵاتانی خۆرئاواییدا ئەو بۆچوونە دروست بووە کە چەکی ئەتۆمیی پاکستان هێزی چاوترسێنەری سعوودیەیە لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ مەترسیە دەرەکییەکاندا.
لەو بارەیەوە زۆربەی راپۆرتەکان ئاماژە بە سعوودیە دەکەن کە لە پشت ئەوەوە بوو پاکستان لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا، ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی.
دەگوترێت کە پاکستان بۆ بوون بە خاوەن چەکی ئەتۆمیی لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی نهێنیی چین بۆ بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمیی ماددەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی دەست خستووە و لەگەڵ ئەوەشدا سعوودیە پشتیوانی ماددی پێشکەش کردووە.
ئاماژە بەوە دەکرێت ئەو پشتیوانییە داراییەی سعوودیە پێشکەشی پاکستانی کردووە بۆئەوەی چەکی ئەتۆمیی بەرهەم بهێنێت، وادەکات حکوومەتی ریاز لە کاتی پێویستدا بتوانێت ئەو چەکە ئەتۆمییە بەکاربهێنێت، ئەوەش پشتی بە رێککەوتنێک بەستووە کە لەنێوان هەردوو وڵات‌دا واژووکراوە، بەڵام حکوومەتی ریاز ئەو هەواڵانە بەدرۆدەخاتەوە کە باس لە هاریکاریی دەکات لەگەڵ پاکستان لەبارەی چەکی ئەتۆمیی و پێشکەشکردنی پشتیوانی ماددی بەو وڵاتە بۆ دەستخستنی بەرنامەی ئەتۆمی.
سعوودیە کە بەردەوام پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکوومەتی پاکستان نییە، بەڵام لەو بابەتەدا رۆڵی هەیە، لەگەڵ ئەوەیشدا هەرچەندە نێوانی حکوومەتەکان هەمیشە باشیش نەبێت، بەڵام سعوودیە هەمیشە پەیوەندییەکی بەهێزی هەیە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سوپای پاکستان.
news_share_descriptionsubscription_contact

