Sümeyye Dilara Çelik
25 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
بەهۆی بارینی بارانی وەرزی و دروستبوونی لافاو لە باکووری خۆرهەڵاتی پاکستان، ٩٠ کەس گیانیان لەدەستدا و هەزار خانووش زیانیان بەرکەوت.
بارانی بەخوڕ زیانی گەورەی بە شاری کەراچی گەیاند.
سەرۆکوەزیرانی پاکستان، عمران خان هێزی سەربازیی رەوانە کرد بۆ کارەکانی گەڕان و رزگارکردن لەو ناوچانەی نیشتەجێبووندا کە ژێرئاو کەوتوون.
چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتووشدا، بارینی باران لە کەراچی بەردەوام بێت.
لەو لافاوانەی ماوەی سێ رۆژە لە باکووری خۆرهەڵاتی پاکستان درێژەیان هەیە، تێکڕا ٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار خانووش زیانیان بەرکەوتووە.
لە مانگەکانی حوزەیران-ئەیلوولدا، بارانی وەرزی لە باشووری ئاسیا کاریگەرە کە رووداو و و کارەساتی گەورەی سروشتی بەهۆیەوە دروست دەبێت.