Mücahit Oktay
25 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2020
نیویۆرك - AA
له ویلایه‌تی ویسكۆنسنی ئه‌مریكا، له‌دوای پێكانی ره‌شپێستێك به‌ناوی جاكۆب بلهیك له پشته‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، خۆپیشاندان دژی توندوتیژیی پۆلیس ده‌ستیپێكرد و سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، به درێژایی شه‌و خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام بوون.
له شاری كێنۆشا-ی ویلایه‌ته‌كه، خۆپیشاندانه‌كان به درێژایی دوێنێ به‌رده‌وام بوون و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له كاتژمێر ٢٠:٠٠ه‌وه ده‌ستپێده‌كات به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تییه‌كان درێژه‌یان هه‌بوو.
خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی دادگا له كێنۆشا كۆبوونه‌وه و دوای ئه‌وه‌ش كه ویستیان بچنه نێو باڵهخانهكهوه، هێزه‌كانی پۆلیس به‌ره‌وڕوویان بوونه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ش كه پۆلیس به‌مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنیان گازی فرمێسكڕێژی به‌كارهێنا، خۆپیشانده‌ران به كۆڵانه‌كانی شاره‌كه‌دا بڵاوبوونه‌وه و به درێژایی شه‌و جامی سه‌دان ئۆتۆمبیلیان شكاند و ژماره‌یه‌ك بینایان ئاگر تێبه‌ردا.
سه‌دان خۆپیشانده‌ر كه پۆلیس به‌ره‌وڕوویان نه‌ببووه‌وه، درووشمی ''ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ریی نه‌بێت ئاشتیش نییه'' و هێرشیان كرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك پێشانگای ئۆتۆمبیلی گرانبه‌ها، و ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه‌ی سه‌ربه شاره‌وانی و گرتووخانه‌یه‌كیان ئاگر تێبه‌ردا.
له‌و دیمه‌نانه‌ی كه له‌لایه‌ن كامێرای ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه تۆماركران، ئه‌وه ده‌بینرێت كه ئۆتۆمبێلێكی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاک، له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ئاگری تێبه‌ردرا.