Bekir Aydoğan
13 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2020
موسڵ – AA
هاووڵاتییانی پارێزگای نەینەوا خۆشحاڵن به راگه‌یاندنی هه‌واڵی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی پێدانی ڤیزه‌ی توركیا له شاره‌كه‌یان له‌لایه‌ن كۆنسوڵی گشتیی توركیا له مووسڵ، مه‌همه‌ت كوچوكساكاڵڵی.
دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بنكه‌ی پێدانی ڤیزه‌ی توركیا له مووسڵ، كوچوكساكاڵڵی، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه له‌و ته‌لاره ده‌ستی پێ كردووه كه ڤیزه‌ی توركیا به هاووڵاتییانی نەینەوا ده‌درێت و گوتی: "له‌پێناو هاووڵاتییانی مووسڵ ئه‌م بڕیاره دراوه و له مانگی ئه‌یلووله‌وه ده‌ست كراوه به كاركردن تیایدا. به‌شێكی ته‌لاره‌كه ئاماده‌یه و له‌وێ كاروباری هاووڵاتییان بۆ پێدانی ڤیزه رایی ده‌كرێت".
مه‌همه‌ت كوچوكساكاڵڵی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هاووڵاتییانی مووسڵ خۆشحاڵن به كردنه‌وه‌ی بنكه‌كه و گوتی: "پێشتر هاووڵاتییانی شاره‌كه بۆ وه‌رگرتنی ڤیزه ده‌بوو ٨٠ تاكو ١٠٠ كیلۆمه‌تر بچن ئه‌مه‌ش هه‌م ماندووی ده‌كردن و هه‌روه‌ها پاره‌یه‌كی زۆریشیان ده‌چوو".