Firdevs Yüksel
13 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٣ دۆلار و سێ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه بۆ ٤٤ دۆلار و ٤١ سه‌نت و به ٤٣ دۆلار و ٥٣ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢٤دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له سه‌دا ١،١٥ نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٤٣ دۆلار و ٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس به ٤٠ دۆلار و ٥٢ سه‌نت فرۆشرا.
له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌ی كردوویه‌تییه سه‌ر ئابووری جیهان و كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو، به‌رده‌وامه.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٣ دۆلار و سه‌نتێك بۆ ٤٣ دۆلار و ١٤ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٢ دۆلار و ٨٨ سه‌نت بۆ ٤٢ دۆلار و ٧٥ سه‌نت بمێنێته‌وه.