Sarp Özer
13 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە- AA
لە چوارچێوەی هەماهەنگییەکانی دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە ناوچەی قهرهباخ، ئەمڕۆ شاندێکی رووسیا دەگەنە ئەنقەرە.
پێشتر وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاندبوو ئامانج لە هاتنی شاندەکە گفتوگۆ کردنە لەسەر کارەکانی دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە قهرهباخ.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دهستكهوتوون، شاندە رووسییەکە لە ٢٠ کەس پێکهاتوون.
بڕیاریشە سەرەتا شاندەکە لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا یەکەم کۆبوونەوە ئەنجام بدات و دوای نیوەڕۆش لە وەزارەتی بەرگریی بەشداری چەند کۆبوونەوەیەک بکات.
لە کۆبوونەوەکاندا شاندی باڵای سەربازیی هەردوو وڵات بەشدار دەبن و لەبارەی کۆمەڵێک چالاکییەوە گفتوگۆ دەکەن.