Mücahit Oktay
15 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2022
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە میسر بەشداریکردنی لە ئەرکی ئاشتیپارێزی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە مالی (MINUSMA) هەڵدەپەسێرێت.
جێگری گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، فەرحان حەق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە بارەگای گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک رایگەیاند ''میسر پێی راگەیاندنین کە لە ١٥ی ئابەوە بەشداریکردنی لە ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مالی (MINUSMA) هەڵدەپەسێرێت''.
فەرحان حەق گوتی: ''بڕیارەکە پەیوەندیدارە بە دوایین هێرش بۆسەر سەربازانی میسر کە ئەندامە لە ئەرکەکە'' و باسی لەوە کرد کە لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا حەوت سەربازی میسری لە مالی کوژراون.
فەرحان حەق هەروەها باسی لەوەیش کرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان تا ئێستا لەگەڵ میسر گفتوگۆی چڕی ئەنجامداوە. ئەوەشی خستەڕوو کە هێزەکانی میسر ناکشێنەوە و بابەتەکە پەیوەستە بەوەی کە تەنیا ئەرکیان بەشێوەیەکی کاتیی هەڵدەپەسێردرێت.
بەهۆی هەڵکشانی قەیرانی ئەمنیی لە مالی لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٣دا، بە بڕیای ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی (MINUSMA) دامەزرا کە میسر بە ٢٥ کارمەندی سەربازیی و ١٧٤ کارمەندی پۆلیس تیایدا بەشدارە.
داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تا ئێستا ژمارەی ئەندامانی (MINUSMA) ١٧ هەزار و ٦٠٩ کەسن کە ١١ هەزار و ٨٢٠ سەرباز و هەزار و ٧٢٢ پۆلیسن.
لە کاتێکدا مالی بە مەترسیدارترین وڵات ئەژمار دەکرێت بۆ ئەرکەکانی هێزی ئاشتیپارێزی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، هاوکات (MINUSMA) بە هێزێکی ئاشتیپارێز دادەنرێت لە جیهاندا کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە.