Zana Natık Kerem
15 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2022
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی گەیشتە سعوودیە کە لە میانیدا بەشداری لە لووتکەی ئەنجوومەنی ھاریکاریی کەنداودا، دەکات.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە مستەفا کازمی گەیشتووەتە سعوودیە.
ئاماژەی بەوەیشداوە، ئامانج لە سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ سعوودیە، بەشدارییکردنە لە لووتکەی ئەنجوومەنی ھاریکاریی کەنداو کە چاوەڕوان دەکرێت سبەی شەممە ١٦ی تەمووزی ٢٠٢٢ لە شاری جیددە رۆژئاوای سعوودیە بەڕێوەبچێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ١٥ی تەمووزی ٢٠٢٢، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەمەبەستی بەشدارییکردن لە لووتکەی ئەنجوومەنی ھاریکاریی کەنداو بەرەو سعوودیە بەڕێکەوتبوو.
پێشتر شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز بانگھێشتنامەکی فەرمی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کردبوو، بۆ ئەوەی بەشداری بکات لە لووتکەی ئەنجوومەنی ھاریکاریی کەنداو کە لە شاری جیددە بەڕێوەدەچێت و تیایدا ھەریەک لە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و سەرکردەکانی وڵاتانی ئەنجوومەنی ھاریکاریی کەنداو، ھەروەھا شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم و سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی بەشداری دەکەن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەرلەوەی بەرەو سعوودیە بەرێبکەوێت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندبوو کە لە لووتکەی ئەنجوومەنی ھاریکاریی کەنداو لە جیددە، ئاسۆی ھاریکارییەکان تایبەت بە دۆسیەکانی وزە و گۆڕانی ئاووھەوا تاوتوێ دەکرێن.
مستەفا کازمی ئاماژەی بەوەیشدابوو کە لە پەراوێزی لووتکەی ئەنجوومەنی ھاریکاریی کەنداو لە جیددە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن دۆسیەی رێککەوتننامەی ستراتیجیی تایبەت بە لایەنە تەندروستیی و ئابوورییەکان تاوتوێ دەکات.